ئیسپانیا

“لاماسیا لەوە زیاتر بوو کە تەنها قوتابخانەیەکی تۆپی پێ بێت”

یاریگا- ئەستێرەیەکی بەرهەمی قوتابخانەی تۆپی پێی لاماسیا باس لە تایبەتمەندێتی ئەو فێرگەیە دەکات لە پێگەیاندن و فێرکردنی یاریزاندا.

لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ DAZN کە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیش بڵاوی کردۆتەوە، تیاگۆ ئالکانتارای ناوەڕاستاکاری ئیسپانی کە لە ساڵی 2005 پێوەندی بەو قوتابخانەیەتی تۆپی پێ کرد و دواتر لە ساڵی 2009 یەکەم یاری خۆی لە ڕیزی تیمی یەکەمی بارسێلۆنا ئەنجام دا، وتی: “لاماسیا زیاتر بوو لەوەی تەنها قوتابخانەیەکی تۆپی پێ بێت و بەس. لەوێ هەر لە منداڵیتەوە فێریان دەکردین ڕێز لە دژبەرەکانمان، لە هاوتیمەکانمان و لە ڕاهێنەران و هەموو ئەو کەسانەیش بگرین کە لە ژیاندا ڕۆڵێک دەگێڕن.”

ئالکانتاردا دواتر و لە ساڵی 2013 بەهۆی کەمی یاریکردنەوە بلاوگرانای جێ هێشت و رووی کرده بایەرن میونخ. مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو پەیوەندی بە لیڤەرپوولەو کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button