بازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

مان سیتی گرێبەستێکی تری یەکلایی کردەوە

یاریگا- یانەی مان سیتی بەردەوامە لە پەلکێشکردنی بەهرەمەندەکانی ئەمریکای باشوور و ئەم جارەیەش گرێبەستێکی تری لە ئەرجەنتین یەکلایی کردەوە.

وەک فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاوی کردۆتەوە، مان سیتی سەرکەوتوو بوو لە ڕێککەوتنەکەیان بۆ واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ داریۆ ئارێڵ ساریمێنتۆ لە یانەی ئێستودیانتسی ئەرجەنتینی و خودی یانەکەشی ئەو هەواڵەیان ڕاگەیاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسە، لە بەرامبەر فرۆشتنی یاریزانە تەمەن 18 ساڵانەکەیان کە لە باڵی یاریگا یاری دەکات، بڕی 6 ملیۆن دۆلار وەردەرگرێت لەگەڵ 12 ملیۆنی دیکە لە ئەگەری گۆڕانکارییکان و هەروەها %20ی نرخی فرۆشتنی لە داهاتوودا. ناوبراو هاوینی ئەم ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی سیتیزنسەوە دەکات.

بۆ بیرهێنانەوە، پێش چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا ئەو یانە ئینگلیزییە گرێبەسێکی ئەنجام دا لەگەڵ کایکی هێرشبەری لاو لە یانەی فلۆمینێنسی بەڕازیل.

بابەتی زیاتر

Back to top button