ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا بڵاوكردەوە.

وابڕیارە سبەینێ شەممە ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری ئۆساسۆنا بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یاریە زێدان لە تواناكانی ڕامۆس و میندی و ڤاسكێز و كارڤاخال و ڤالڤێردی بێ بەش دەبێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا:

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، میلیتاو ، ڤاران ، ناچۆ ، مارسێلۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، میگێل ، كرۆس ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، ئیسكۆ ، ئاریباس ، بلانكۆ ، هازارد ، بێنزیما ، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، ماریانۆ ، ڕۆدریگۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button