ئه‌وروپائینگلتەرا

گومان لە بەشداری کردنی دوو یاریزانی چێڵسی بەرامبەر ریال مەدرید دەکرێت

یاریگا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی بریارە چوار شەممەی هەفتەی داهاتوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانەی ریال مەدرید ببێتەوە و گومان لە بەشداری کردنی دوو یاریزانی ئەو یانەیە دەکرێت.

توماس توخێل راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر فولام لە پرێمەرلیگ گووتی ” ماتیۆ کۆڤاسیچ بۆ یاری بەرامبەر فولام بەهۆی پێکانەکەی ناتوانێت بەشداری بکات و چاوەڕێ دەکەین بۆ یاری چوار شەممە بگەڕێتەوە، هەروەها ماتیۆ رۆدیگێر ئەویش تووشێ پێکان بووە و بۆ ئەم یارییە ئامادەنابێت و چاوەڕێ دەکەین تاوەکو رۆژی پێش یاری بەرامبەر ریال مەدرید ئەو کات چارەنوسی یەکلایی دەکرێتەوە.

چێڵسی چوار شەممەی هەفتەی داهاتوو لە کاتێکدا لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداری ریال مەدرید دەکات، لە یاری چوون لە یاریگای ئەو یانەیە بە گۆڵێک یەکسان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button