ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

فەرمی: میخیتاریان بە هۆکارێکی سیاسی بەشداری فایناڵی یۆرۆپالیگ ناکات

یاریگا
هێنریک میخیتاریان، ناوەڕاستکاری ئەرمەنی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند بە هۆی کێشەی سیاسی بەشداری فایناڵی یۆرۆپالیگ ناکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند بڵاویکردەوە ناوەڕاستکاری ئەرمەنی یانەکەیان بە هۆی ئەو کێشە سیاسیەی لە نێوان وڵاتەکەی و ئازەربایجان هەیە، ناتوانێت گەشتی ئەم وڵاتە بکات بۆ بەشداریکردن لە فایناڵی یۆرۆپالیگ بەرامبەر چێڵسی.

بریارە 29ـی ئەم مانگە فایناڵی یۆرۆپالیگ لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان لە نێوان هەردوو یانەی ئینگڵاندی چێڵسی و ئارسێناڵ بکرێت.

Back to top button