ئه‌وروپائیسپانیا

” ڤازکێز هیچ داواکاریەکی نیە ”

یاریگا
لوکاس ڤازکێز، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە دەنگۆیەک هەیە لەلایەن یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا داوا کراوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بەدواداچوونی بۆ ئەم دەنگۆیە کردووە و دەرکەوتووە کە یانەی بایرن میونشن هیچ ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکەی ریال مەدرید پێشکەش نەکردووە و ئەوان هیچ هەوڵێکیش بۆ گواستنەوەی نادەن، چونکە پێیانوایە کە یاریزانی باشتر هەن کە بگوازنەوە ریزەکانیان.

لوکاس ڤازکێز هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش هەردوولا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە رێکنەکەوتوون و چاوەڕێش دەکرێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button