ئه‌وروپائیسپانیا

ڤازکێز باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید دەکات

یاریگا
لوکاس ڤازکێز، یاریزانی ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە لە نوێترین دەرکەوتنیدا باس لە داهاتووی خۆی دەکات و بێ ئاگایی خۆشی لەمبارەوە رادەگەینیت.

یاریزانەکەی شایانەکان بە رۆژنامەی وەرزشی ئاسی وڵاتەکەی گوتووە ” من ئاگادار نیم داهاتووم چۆن دەبێت، بەرێوەبەری کارەکانم راسپاردووە و ئەویش باسترین بریار دەدات، من هەمیشە دڵخۆشم کە یاریزانی یانەی ریال مەدریدم و هەر لە منداڵیەوە خەونەکەم بووە راستی، هەر کاتێکیش ئەو یانەیە جێبێڵم، هەر هاندەریان دەبم و لە ماوەیەکی نزیکیش داهاتووم یەکلایی دەکەمەوە.

ڤازکێز تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و تاوەکو ئێستاش یانەکەی هیچ هەوڵێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەداوە و دەنگۆیەکیش هەیە دوایین وەرزیەتی لەگەڵ یانەکەی.

Back to top button