چامپیۆنزلیگ

ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسی هەڵسەنگاندنێکی شەرمەزارکەر دەداتە مباپێ

یاریگا- ڕاگەیاندنی فەڕەنسی بێ ڕەحمانە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی کیلیان مباپێ دەکەن پاش شکستەکەی شەوی ڕابردووی پاریس سان جێرمان 1-2 بەرامبەر مان سیتی.

لە هەڵسەنگاندنیدا بۆ یاریزانەکانی ئەو ڕووبەڕوو بوونەوە قورسە، ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی تەنها سێ لەسەر دەی بۆ ئەستێرەکەی پی ئێس جی داناوە و کەمترین نمرەیە لەنێو سەرجەم یاریزانە بەشداربووەکاندا.

مباپێ لە ئاسی چاوەڕوانییەکاندا نەبوو کاتێک بەرامبەر کوڕانی پیپ گواردیۆلا ون بوو بە شێوەیەک بە درێژایی یارییەکە هیچ لێدانێکی نەبوو بۆ ناو گۆڵی میوانە ئینگلیزییەکەیان. بەدەر لەوەش، ژمارەی ئەو جارانەی تۆپ بەر قاچی کەوت (30 جار)، کەمتر بوو لەو ژمارەی ئەو جارانەی تۆپ لە قاچی ئێدێرسۆنی گوڵپارێزی سیتی بوو (31 جار).

بابەتی زیاتر

Back to top button