ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید دەیەوێت گۆرینەوە بە لوکا یۆڤیچ بکات

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە پلانیدا هەیە گۆڕینەوەیەک لەگەڵ یانەی ئاینتراخت فراکفۆرتی ئەڵمانیا بکات، لوکا یۆڤیچ هێرشبەری یانەکەی پێشکەشیان بکات و لەبەرامبەردا یاندرێ سیلڤا هێرشبەری پۆرتوگاڵی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئاشکرای دەکات، شایانەکان نایانەوێت لوکا یۆڤیچ هێرشبەری سڕبی یانەکەیان کە بەخواستن یاری بۆ یانە ئەڵمانیەکە دەکات، بۆ ریزەکانیان بگەڕێننەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن لەپێناو بەدەست هێنانی تواناکانی هێرشبەرە پۆرتوگاڵیەکەی ئەو یانەیە، یاریزانەکەیان لەگەڵ 20 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو یانەیە بکەن، بە واتای ئەوەی کە نرخی یاریزانەکەیان بە 20 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنن، لەکاتێکدا بە 60 ملیۆن لە یانەکە گواستووەتەوە.

ئاندرێ سیلڤا هێرشبەری پێشووی یانەکانی ئەیسی میلان و سێڤییا، لەم وەرزەی بۆندزلیگا لە کۆی 31 یاری 26 گۆڵ و 9 ئاسیستی تۆمار کردووە.

Back to top button