یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا گەشەسەندنێكی نوێیان سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕامۆس لەگەل ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا كرد.
گرێبەستی كاپتنەكەی مێرینگی لە هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت و تا ئێستا گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی “ABC”ی ئیسپانی ڕامۆس ئامادەیە بە كەمكردنەوەی موچەكەی ، بەڵام دەیەوێت بۆ دوو ساڵی دیكە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كەسە نزیكەكانی ڕامۆس ئامۆژگاری دەكەن بە مانەوە لە یانەكەیدا.