ئەرشیڤ

بەم ئاستەوە ناگەیتە یاری کۆتایی!

یاریگا- 

ئامادەیت بۆ یاریەکەی پاریس و مان سیتی؟ پێشبینی ئەنجام قورسە، بەڵام دەکرێ سیناریۆی یاریەکەمان لەبەر چاوبێت، هیچ گومانێکت هەیە کە لە ٪65 تۆپ لای مان سیتی دەبێت؟ زۆر ئاسایی بێت لات کە پاریس چاوەڕێی هێرشی پێچەوانە دەکات، هەم کۆنترۆلی تۆپەکەی سیتی و هەم هێرشە پێچەوانەکەی پاریس پێویستیان بەیەک هەنگاوە.

بیبێنە پێش چاوی خۆت دی برۆین و سیلڤا و ماحرێز و فۆدین هەموو لە نزیک یەکەوە پاسات دەکەن، لەوکاتەی تۆپەکەیان لێ سەندرا ئەوە گرنگترین ساتی یەریەکەیە، یاریزانانی سیتی بە خێرایی فشار دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی تۆپەکە، نەیانتوانی وەریبگرن ئەوە لە دواتر فاوڵی تاکتیکی دەکەن بە ناچاری.

سیتی توانی لەوکاتەی تۆپ بەخێرایی وەربگرنەوە یان رێگری لە پاریس بکەن ئەوە کێشەیان نابێت، بەڵام ڤیراتی و پڕادێس بتوانن تۆپ بگەیەننە نەیمار و دی ماریا و ئەوانیش مەجالی ئاوڕدانەوەو پاسیان پێدرا، ئیتر بارودۆخی سیتی تێکچوە.

گواردیۆلا ئەوەی نەشاردەوە کە خێرایی ئیمباپێ و مهارەی نەیمار زۆر سەرقاڵی کردون، پلان و شێوازی یاریەکە ئاشکرایە، بەڵام بە کاملادا دەشکێتەوە ئەوە جوڵەی وردی یاریزانەکان و پلانی راهێنەر گرنگە.

بە دڵنیاییەوە گواردیۆلا سود لە واڵکەر و کانسیلۆ دەبینێت کە خێرایی باشیان هەیە بۆ راگرتنی ئیمباپێ، دەتوانن پێش دەستپێکردنی راکردن و لە نزیکەوە ئیمباپێ رابگرن، بەڵام کە بۆشایی زۆر لەبەردەمی ئیمباپێ دا هەبوو ناگیرێت. سەبارەت بە نەیمار هەر لەسەرەتاوە بینیتان لێسەندنی زیادەو خۆخستنی زیاد لە پێویستی نەبوو، ئیتر چاوەڕێی یاریەکی باشی لێ بکەن.

پۆچەتینۆ لە یەکەم خولەکەوە ناچێتەدواوە داوا لە مان سیتی بکات هێرش بکەنە سەری، چاوەڕێی پاریس بکەن سەرەتا فشاری بەرز بکەن، لەوەدا سەرکەتوو نەبوون لە ناوەڕاستەوە فشاری دوەم دەکەن و پاشان ئەگەر چاریان نەما بەرگری نزم دەکەن، هەتا هێڵی بەرگری نزمتربێت چانسی هێرشی پێچەوان کەمترە.

گواردیۆلا پێش یاریەکە وتی :بە دڵنیاییەوە یاری خۆمان دەکەین، هەندێ گۆڕانکاری دەکەین بەس هەرگیز شێوازەکەی خۆمان تێک نادەین، بە دڵنیاییەوە رووبەروی هێرشی پێچەوانە دەبینەوە، هەوڵ دەدەین رایان بگرین.

دواین یاریەکانی مان سیتی بەتایبەتی بەرامبەر دۆرتمۆند پێمان دەڵێن کە بۆ بردنەوە لە پاریس دەبێت باشتر یاری بکەن، ئەوەی کێشەی سیتی یە تۆپی زۆریان لایە و هەلی گۆڵیش دروستدەکەن بەڵام ژمارەی گۆڵەکانیان کەمە، هەروەها لەم چەند یاریەی رابردودا تیپی بەرامبەر زیاتر بە هێرشی پێچەوانە دەگەنە سەریان، ئەگەر بە ئاستی هەردوو یاری دۆرتمۆند یان لیدز یان یاریەکەی چێڵسی لەگەڵ پاریس یاری دەکەن ئەوە ناگەنە کۆتایی، گواردیۆلا دەبێت لە ئێستا زۆر زۆر باشتر تیپەکەی ئامادە بکات بۆئەم یاریە گەورەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button