ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ڤیدیۆ- تۆخێل ڕەتیدەكاتەوە تەوقە لەگەڵ هازارد و كۆرتوا بكات

یاریگا- 

چاوی كامێراكان دیمەنێكی سەیری تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی تۆمار دەكەن كاتێك ڕەتیدەكاتەوە تەوقە لەگەل تیبۆ كۆرتوا و ئیدین هازارد بكات.

شەوی ڕابردوو هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە تۆخێل هەریەك لە تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید و ئیدین هازار پشتگوێ دەخات و ڕەتیدەكاتەوە تەوقە بكات لەگەڵیاندا.

ڤیدیۆی دیمەنەكە ببینن:

چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو یاری گەڕانەوە لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە یانە لەندەنیەكە بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button