ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

نێیمار داهاتووی خۆی لەگەڵ شازادەکان یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا
سەڕەرای ئەوەی دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کە وەرزی داهاتوو نێیمار داسیلڤا یاریزانی بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام ئەو یاریزانە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

نێیمار داسیلڤا یاریزانی بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی گووتی ” دڵخۆشم لەگەڵ یانەکەم و کاتی ئەوەم هەیە کاری گەورەتر بکەم، لە وەرزی رابردووش دڵخۆشترم، بۆیە دەمەوێت ەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بم، یانەکەمان لەچاو وەرزی رابردوو پێشڤەچوونێکی باشی هەبووە و ئێمەش هەموومان پێکەوە هەوڵ بۆ ناسناوی زیاتر دەدەین ”.

نێیمار لە ساڵی 2019 بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ بارسێلۆنای جێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد و گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئەو یانەیە هاوینی ساڵی 2022 کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button