ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

زیدان ئەرکی بەرامبەر سێ راهێنەرەکەی چامپیۆنزلیگ قورسە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەرگیز بەرامبەر سێ راهێنەرەکەی دیکەی قۆناخی ثێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بردنەوەی بەدەست نەهێناوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، سەڕەرای ئەوەی کە راهێنەری مێرنگی توانیویەتی ئەنجامی باش لە قۆناخەکانی رابردووی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت، بەڵام ئەم راهێنەرە هەرگیز بەرامبەر راهێنەرەکانی چێڵسی توماس توخێل، گواردیۆلا مانچێستەر سیتی و پۆچێتینیۆ پاریس سانجێرمان بردنەوەی بەدەست نەهێناوە و لەگەڵ ئەو یانانە 8 یاری کردووە، چوار شکست و چوار بەرامبەربوونی هەیە و لە کۆی ئەم هەشت یارییەش، 10 گۆڵیان کردووە و 17 گۆڵیان لێکراوە.

زیدان ئەمشەو لەگەڵ یانەکەی رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە کە توماس توخێل راهێنەرایەتی دەکات، لەئەگەری بردنەوەیان و سەرکەوتن بۆ فاینەڵ، ئەو کات بەرامبەر یەکێکی دیکە لەو راهێنەرانە یاری دەکات کە هەرگیز بردنەوەی بەرامبەری نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button