ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: ناینگلیزمان بووە راهێنەری بایرن میونشن

یاریگا-
جولیان ناینگلیزمان، راهێنەرە لاوەکەی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی فەرمی وەکو راهێنەری یانەی بایرن میونشن لە شوێنی هانس فلیک وەکو راهێنەری نوێ ئەو یانەیە دەست نیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لەگەڵ راهێنەری یانەکەی گەیشتنە رێکەوتن کە پێش وەختە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێندرێتەوە و لە شوێنی ئەویش راهێنەرە 33 ساڵانەکەی لایپزیگ لە سەرەتای مانگی حەوتی ئەمساڵ وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست بەکار دەبێت. هەرچەندە پێشتر بریاربوو کە بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرە نوێیەکەیان دەست نیشان بکرێت.

سەرچاوەکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردووەتەوە گرێبەستەکەی ناینگلیزمان تاوەکو ساڵی 2026 دەبێت بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ و بەم شێوەیە دەبێتە گرانترین راهێنەر لە مێژووی بۆندزلیگا.

Back to top button