ئینگلتەرا

یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاندەر بەڕێوە دەچێت

یاریگا- وێمبڵی باوەش بۆ ژمارەیەکی زۆتر له هاندەر دەکاتەوە بۆ یەکەمین جار دوای زیاتر لە ساڵێک پاش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا کە هەر لەو یاریگا نیشتیمانییە دوێنێ شەو لەنێوان مان سیتی و تۆتنهام بەڕێە چوو، هەشت هەزار هاندەر ئامادەی بوون کاتێک سیتی نازناوەکەی بەرز کردەوە.

ئەمشەو زۆرێک لە سەرچاوە ئینگلزییەکان و لە نێویشیاندا سکای سپۆرتس بڵاوی کردۆتەوە کە بۆ یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا “FA Cup”وێمبڵی باوەش بۆ 21 هەزار هاندەر دەکاتەوە.

وا بڕیارە 15ی مانگی داهاتوو چێڵسی و لیستەر سیتی یاریی کۆتایی جامەکە ئەنجام بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button