ئه‌وروپائیتاڵیا

” تەنها بەدەوری یاریگاكەدا دەسوڕێتەوە ”

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ڕەخنەیەكی توندی لێگیرا دوای یاریەكەیان بەرامبەر فیۆرێنتینا.

فیۆرێنتینا لە یاریگای ئارتیمیۆ فرانكی تایبەت بە خۆی میوانداری یوڤێنتوسی كرد و یاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 33ی خولی ئیتاڵیا.

لە دوای ئەو یەكسان بوونە و لە ئەگەری بردنەوەی ئەی سی میلان و ناپۆلی لە یاریەكانیاندا ئەوا یوڤێنتوس دادەبەزێتە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەكە.

ڕۆژنامەی ” كۆرێری دیلۆ سپۆرت ” بڵاویكردەوە كە ئەم ماوەیە بە تاریكی و سەختی دەمێنێتەوە بۆ ڕۆناڵدۆ ، لەگەل ئامادەنەبوونی بۆ گۆڵكردن و یارمەتیدانی یانەكەی لەم جۆرە كاتانەدا.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستەڕوو كە یوڤێنتوس كۆپیەكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هەیە هیچ كاریگەریەكی نیە ، بەتایبەت لەم سێ یاریەی كۆتایی یوڤێنتوس كە نەیتوانیوە هیچ گۆڵێك تۆمار بكات.

لە كۆتایشدا ئاماژەیان بەوەداوە كە یاریزانە پورتوگالیەكە تەنها لە یاریگادا دەسوڕێتەوە و گرنگی نادات بەوەی چی لە یاریەكەدا ڕوودەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button