ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا ڕۆشتنی یاریزانێكی بۆ بارسێلۆنا ڕاگەیاند

یاریگا- 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ڕۆشتنی بەرگریكارێكی ڕیزەكانی یانەكەی بۆ بارسێلۆنا ڕاگەیاند لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.

مانچێستەر سیتی بە ڕاهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلا توانیان نازناوی جامی كاراباو كەپ لە تۆتنهام ببەنەوە دوای ئەوەی بە گۆڵێكی بێ وەڵام یاریەكەیان بردەوە ( ڤیدیۆی تاكە گۆڵەكەی سیتی ببینە ).

لە دوای یاریەكە گواردیۆلا ووتی: ئیریك گارسیا یەكێكە لە باشترین بەرگریكارەكانی جیهان ، ئەو یاریزانێكی نایاب و بەهێزە و بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ دەگرێت.

سەبارەت بە دوورخستەوەی بۆ یاری كۆتایی ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە ووتی: هەوڵ دەدەم پشتی پێنەبەستم لە یاریەكاندا چونكە ئەو وەرزی داهاتوو دەچێتە بارسێلۆنا.

لە كۆتایشدا ووتی: خۆشەویستیەكی زۆرم بۆی هەیە و هیواخواز بووم 15 یاریزانی وەك ئەوم هەبوایە ، بەڵام هەوڵ دەدەم پشت بەو یاریزانانە ببەستم كە وەرزی داهاتووش لەگەڵمان دەمێننەوە.

ئیریك گارسیا

بابەتی زیاتر

Back to top button