ئیسپانیا

سێڤیا ژمارەیەکی هەرگیز تۆمار نەکراوی لە مێژووی یانەکەدا نووسیەوە

یاریگا- یانەی سیڤیا بەردەوامە لەسەر ئەنجامە باشەکانی و ئەمشەویش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە گرانادای بردەوە له میانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانی.

بەو برنەوەیە، یانە ئەندەلووسیەکە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 70 خاڵ لەم وەرزە و ئەوەش ژمارەیەکی هەرگیز تۆمار نەکراوە لە مێژوویاندا ئەم قۆناغەی خولی ئیسپانی.

کوڕانی جولیان لۆپیتیگی بە جیاوازیی تەنها خاڵێک لە ڕیاڵی پلەی دووەم و بارسێلۆنای پلەی سێیەمەوە دوورن کە ئەمەی دواتریان یارییەکە کەمتری ئەنجام داوە.

یاریی داهاتووی سێڤیا بەرامبەر ئەتڵەتیک بیڵباو دەبێت و و دوای ئەوەش دەبنە میوانی ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button