تێنس

رافایل نادال بۆ ١٢هەمین جار بووە پاڵەوانی بارسێلۆنای کراوە

یاریگا-رافائیل نادال ئەفسانەی زیندوویی تێنسی سەرزەوی پاش یارییەکەی سەخت توانی شکست بە ستیفانۆس سیتسیپاسی یۆنانی بهێنێت و جامی بارسێلۆنای کراوە بباتەوە بۆ ١٢هەمین جار لە ژیانیدا ئەمەش ژمارەی پێوانەیی پاڵەوانێتییەکەیە.

یارییەکەی نادال و ستیفانۆس یەکێک بوو لە درێژترین ساڵەکان کە سێ کاتژمێر و ٣٨ خولەکی خایاند. رافا کۆمەڵەی یەکەمی ٦-٤ بردەوە بەڵام دوو کۆمەڵەی دواتر ٦-٧ و ٧-٥ کۆتاییان هات.

نادال تا بەر لەم یارییە ریزبەندی سێهەمی یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسە و ستیفانۆس یش لە پلەی پێنجەم دایە.

Back to top button