ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بایرن میونشن هەوڵەکانی بۆ شوێنگرەوەی فلیک دەست پێکردووە

یاریگا
کارگێری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا هەوڵەکانیان بۆ دەست نیشانکردنی هانس فلیک، راهێنەری یانەکەیان دەست پێکردووە و یەکێک لە بژاردەکانیش ناینگلیزمان راهێنەری یانەی لایپزیگە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری باڤارییەکان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی هانس فلیک راهێنەری یانەکەیان دەست پێکردووە و بەم دواییە پەیوەندیان بە جولیان ناینگلیزمان راهێنەری یانەی لایپزیگ کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو راهێنەرە کە داواکاری زۆری هەیە، بە تەواوەتی وەڵامی ئەو یانەیەی نەداوەتەوە.

هانس فلیک راهێنەری بایرن میونشن بەم دواییە بەفەرمی جێهێشتنی یانەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاند، بۆیە یانە ئەڵمانیەکە لە ئێستاوە هەوڵ بۆ شوێنگرەوەی دەدات.

Back to top button