ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بایرن میونشن شوێنگرەوەی راهێنەرەکەی دیاری کردووە

یاریگا
دوای ئەوەی هانس فلیک راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا رایگەیاند وەرزی داهاتوو واز لە پۆستەکەی دێنێت، کارگێری ئەو یانەیە بریاریانداوە لە شوێنی ئەو، جولیان ناینگلزیمان راهێنەری یانەی لایپزیگ دەست نیشان بکەن.

فابریزتیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرای کردووە، هەرچەندە دەنگۆیەک هەیە کە ماسیمیلیانۆ ئالێگری ئیتاڵی وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری باڤارییەکان، بەڵام کارگێری ئەو یانەیە تاوەکو ئێستا بیری لەو راهێنەرە نەکردووەتەوە و ماوەیەکیش پێش ئێستا داهاتووی شوێنگرەوەی راهێنەرەکەیان دیاری کردووە و پێشبینی دەکرێت ئەو کەسە جولیان ناینگلیزمان راهێنەرە لاوەکەی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا بێت.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردەوە دیار نیە لە ئەگەری رازی نەبوونی راهێنەرەکەی لایپزیگ، بایرن میونش کێ بکاتە شوێنگرەوەی هانس فلیلک.

Back to top button