یاریگا

ئەستێرەیەکی پێشووی بەڕازیل دژی بە کاپتن کردنی نێیمارە

یاریگا- ئێدمیڵسن جونێۆری یاریزانی پێشووتری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنا دژی پێدانی نیشانەی کاپتنیە بە نێیمار دا سلیڤا بۆ سەرکردایەتی سامبا.

لەو بارەیەوە دەڵێت: “لیستەکەی ئێستای هەڵبژاردەی بەڕازیل لیستێکە یاریزانی بە ئەزموونی تێدایە و پێشتریش هەر کاپتن بوونە. بە ڕای من ئێستا ئەو کاتە نموونەییە نییە کە ئارمی کاپتنبوون بدرێتە نێیمار. بەڵام ئیتر کۆتا بڕیار هەر لای تیتی خۆیەتی.”

لە بارەی پێکهاتە هەڵبژێردراوەکەشەوە ئیدمیڵسن وتی: “جارێکیتر پێکهاتەکە بووە مایەی مشتومڕ. جۆراوجۆرێتی یاریزان شتێکی باشە، ئێمەش بۆ هەر پێگەیەکی ناو یاریگا، یاریزانگەلێکمان هەنە.”

هەینی ڕابردوو تیتی ناوی پێکهاتەکەی بۆ کۆپا ئەمێریکا ڕاگەیاند کە مانگی داهاتوو لە بەڕازیل بەڕێوە دەچێت. ڕاهێنەرەکە چەند ناوێکی ناسراوی تێدا دوورخستەوە، لەوانە دوانەی ڕیاڵ مەدرید; مارسێلۆ و ڤینیسۆس جونیۆر، هەروەها فابینهۆ لە لیڤەرپووڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button