ئیسپانیاعێراق

حسێن سەعید: داوام لێ کرا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکەم

یاریگا- حسێن سەعیدی ئەفسانەی تۆپی پێی عێراقی و یەکێک لە باشترین گۆڵکارانی مێژووی هەڵبژاردەکان باس لەوە دەکات ئۆفەری بۆ هاتووە بۆ پەیوەندی کردن بە یانە ڕیاڵ مەردیدەوه.

لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کووورە، پرسیار لە یانەی دڵخوازی لێ کرا لەسەر ئاستی یانەکانی ناوخۆ و عەرەبی و ئەورووپاش، حسێن یانەی تەڵەبەی عێراق وەک یانەی دڵی خۆی و یانەی سەددی قەتەریش بەوپێەی بە وتەی ئەو، لە ساڵی 1989 داوایان کردووە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، بەڵام بارودۆخی ئەو کاتە لەبار نەبووە. بۆ ئەورووپاش وتی: “ڕیاڵ مەدرید. زۆر بە وردی تەماشایان دەکەم. چیرۆکێکیشم لەگەڵ ئەو یانەیەدا هەیە کاتێک لە جامی جیهانی لاوان لە ساڵی 1977 سێ گۆڵم لە نەمسا تۆمار کرد، ڕاهێنەر داوای لێ کردم پەیوەندی بە ڕیاڵەوە بکەم، ئیتر دەرفەتەکە نەهات. بەڵام لۆگۆی یانەکەیان و درێسەکەیان بۆ ناردم، هەر بۆیە ڕیاڵم خۆش دەوێت.”

شایەنی باسە حوسێن سەعید بە تۆمارکردنی 78 گۆڵ بۆ  عێراق، لە ڕیزبەندی شەشەم دێت وەک باشترین گۆڵکار لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان و بە گۆڵێک پێش پێلێی ئەسانەی بەڕازیلی داوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button