ئه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپول یەكەم گرێبەستی هاوینەی كۆتایی پێهێنا

یاریگا-

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بە ڕاهێنەرایەتی یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی یەكەمین گرێبەستی هاوینەی یانەكەی كۆتایی پێهێنا.

لیڤەرپول دەیەوێت لە گواستنەوەكانی داهاتوودا چەند یاریزانێك بهێنێتە ڕیزەكانی دوای ئەو ئاستە لاوازەی ئەم وەرزە پێشكەشیان كرد.

بەپێی پێگەی سكای سپۆرت لیڤەرپول گرێبەستی ئیبراهیما كوناتی بەرگریكاری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی كۆتایی پێهێنا.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد گرێبەستی بەرگریكارە فەڕەنسیەكە تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە و یاریزانەكە وەرزی داهاتوو یاری بۆ ڕێدز دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button