بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئێمباپێ دەنگۆی رۆیشتنی دەورووژێنیت

یاریگا-لێدوانێکی کایلیان ئێمباپێ دەنگۆی رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە پاریس سان جێرمان بەهێزتردەکات.

دوای بەدەستهێنانی ناسناوی خولی فەڕەنسی ئەم وەرزە و بوون بە باشترین یاریزان و گۆڵکاری خولەکە، پرسیاری داهاتووی لە ئێمباپێ کرا و ئەویش لە وەڵامدا وتی “گەیشتوومەتە قۆناغێکی نوێی کاروانی یاریکردنم و ئیتر کاتی ئەوەیە بەرپرسیاریەتی زیاتر هەڵبگرم، رەنگە لەگەڵ پاریس بێت بە خۆشحاڵییەوە وە یاخود لە پڕۆژەیەکی دیکە لەگەڵ یانەیەکی دیکەدا. لە هەموو بارێکدا سوپاستان دەکەم”.

کایلیان یەکێکە لە ئامانجەکانی ریاڵ مەدرید و پێشبینی دەکرێت نرخی سەروو ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button