ئیسپانیا

زیدان: ئەم یاریزانە نموونەیەکی باڵایە بۆ سەلماندنی ئەوەی هەوڵی زۆر چی بەرهەمێکی دەبێت

یاریگا- زینەدین زیدان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکەی ڕیاڵ بیتیسی ئەنجام دا و تێیدا تیشکی خستە سەر چەند تەوەرێکی جیاواز و ئامادەگیی یاریزانەکانی.

ڕاهێنەرەکەی مێرینگی لە باسی ناچۆ فێرنادێزی بەرگریکاردا کە ئەم وەرزە لە گرفتی پێکانەکانی هێڵی بەرگریدا ئاستێکی بەرچاوی پێشکەش کردووە و بە نموونەیەکی نایابی ناو برد و وتی: “ناچۆ سەلێمنەری ئەوەیە کە تا لەم یانەیەبیت دەبێت هەمیشە ئامادەبیت. هەبوونت لەم ماڵە (ڕیاڵ مەدرید) لە بنەڕەتدا هەروایە. لە کۆتاییدا ئەمە لەو جۆرە یاریزانەیە کە بۆ چەندین ساڵ و ماوەیەکی زۆر ئاست پیشان دەدەن.”

قسەکانی زیدان دوای ئەوە دێت کە پێش چەند ڕۆژێک ناچۆ لە چاوژێکەوتنیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی یانەکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵانی ڕابردوودا ویستویەتی ڕیاڵ جێ بهێڵێت، بەڵام زیدان متامنەی خۆی بۆ پیشان داوە و وای کردووە بمێنێتەوە لەو یانەی کە لە منداڵیەوە ماڵی یەکەمێتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button