ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

تۆخێل ڕایگەیاند ئەستێرەیەكی ناتوانێت بۆ یاریەكەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئامادە بێت

یاریگا- 

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی ئامادە نەبوونی ئەستێرەیەكی ڕیزەكانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاند.

ڕۆژی سێشەممە لە یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری چێلسی دەكات.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یاریەكەیان بەرامبەر وێستهام تۆخێل ووتی: كۆڤاسیچ ناتوانێت لە یاریەكەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئامادە بێت.

هەروەها ووتیشی: من وەك خۆم هیوادارم بتوانێت لە یاری بەرامبەر فولهام بگەڕێتەوە.

وابڕیارە سبەینێ شەممە چێلسی ببێتە میوانی وێستهام لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button