ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: مان سیتی گرێبەستی بەهرەدارێکی بەڕازیلی ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی مان سیتی بە فەرمی گرێبەستی لاوێکی بەڕازیلی ڕاگەیاند.

یانە ئینگلیزییەکە لە پێگەکانی خۆیەوە بڵاوی کردەوە: “خۆشحاڵین کە ڕایدەگەیەنین لەگەڵ یانەی فلۆمینسی گەشتینە ڕێککەوتن سەبارەت بە گواستنەوەی کایک لە داهاتوودا. لاوە هێرشبەرەکە لەگەڵ یانەکەی دەمێنێتەوە تا کۆتایی هاتنی خولی بەڕازیلی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، وردەکاریی گرێبەستی یاریزانە 17 ساڵانەکە 10 ملیۆن یۆرۆ زیادەیتر بۆ یانە بەڕازیلییەکە لەگە ڕێژەی %20ی بەهای فرۆشتنەکەی لە داهاتوودا. ناوبراو بۆ ماوەی پێنج وەرز درێسی سیتی دهپۆشێت و لە هاوینی 2022 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانە ئینگلیزیەکەوە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button