ئه‌وروپائیسپانیا

میسی ژمارەیەكی پێوانەیی دیكەی تۆمار كرد

یاریگا-

دوای تۆماركردنی دوو گۆڵەكەی بەرامبەر خیتافی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ژمارەیەكی مێژوویی تۆماركرد.

بارسێلۆنا توانی لە یاریگای خۆیدا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە خیتافی بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا.

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە لیۆنێل میسی بوو بە یەكەم یاریزان لە خولی ئیسپانی بتوانێت 25 گۆڵ تۆمار بكات ، لە ماوەی 12 وەرزی ڕابردوودا.

بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خالەكانی بۆ 68 خاڵ بەرزكردەوە بە ئەنجامدانی یاریەك كرد ڕیزبەندی سێیەمی خولەكەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button