ئیتاڵیا

سەرەڕای پێشەنگی ئینتەر، هاندانۆڤیچ لە ئامارێکی خراپدا پێشەنگی سێریائەیە

یاریگا- لەگەڵ ئەوەی یانەکەی پێشەنگی سێریائەیە بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ ڕکابەرەکانیان، سەمیر هاندانۆڤیچ لە ئامارێکی خراپدا پێشەنگی گۆڵپارێزانە لەم وەرزەی خولەکەدا.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارەکان، گۆڵپارێزەکەی ئینتەر میلان زۆرترین هەڵەی ئەنجام داوە کە بووبێتە هۆی هەژاندنی تۆڕەکەی لە چاو هەر گۆڵپارێزیکی تری خولی ئیتاڵی لەم وەرزەدا.

هاندانۆڤیچ شەوی ڕابردوو بۆ سێیەم جار هەڵەی کوشندەی ئەنجام دا کە بووە هۆی یەکسانبوونەوەی ئەنجامی یارییەکە 1-1 و ئینتەری بێ بەش کرد لە سێ خاڵی گرنگ و زیاتر دوورکەوتنەوەی لە ڕکابەرەکانیان کە نزیکترینیان ئەی سی میلانە بە 10 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button