ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: ئەی سی میلان گرێبەستی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی نوێ كردەوە

یاریگا-

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی گرێبەستی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەكەی بۆ وەرزێكی دیكە و تا ساڵی 2022 نوێ كردەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ئەی سی میلان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ئیبراهیمۆڤیچ تا وەرزێكی دیكە لە میلان بەردەوام دەبێت.

شایەنی باسە لە گرێبەستە نوێیەكەیدا هێرشبەرە سویدیەكە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ لەم وەرزەدا لە كۆی بەشداریكردنی 17 یاری 15 گۆڵی تۆمار كردووە و دوو گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button