ئیسپانیاگرنگترین

گرنگترین وتەکانی فلۆرەنتینۆ پێرێز

شەوی رابردوو فلۆرەنتینۆ پێرێز جارێکیتر ئامادەی بەرنامەیەکی میدیایی بوو بۆ قسەکردن لەسەر نوێترین پێشهاتەکانی سوپەرلیگ.

ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە گرنگترین ووتەکانی

  • ساڵانێکی زۆرە ئیش لەسەر ئەم پڕۆژەیە دەکەین، رەنگە کێشەکە ئەوەبێت وەک پێویست روونمان نەکردبێتەوە چونکە گەورە و بچووک قازانجی لێ دەکەن بۆ جەنگین دژی ئەم بارودۆخە داراییە
  • کەمێک دڵتەنگ و بێ ئومێدم لە هەمووان بارودۆخەکە وای لێهات
  • خولی پاڵەوانەکان بەسەرچووە و تاوەکو قۆناغی چارەگی کۆتایی کەس گرنگی پێنادات
  • وەرزی رابردوو بەهۆی ئەم شێوازەی ئێستا، `١٢ یانە گەورەکە ٦٥٠ ملیۆن یۆرۆیان لەدەست چوو
  • هەرگیز ئەو جۆرە مامەڵە توندەم لە سەرۆکی تۆپی پێی ئەورووپا و بەشێک لە بەرپرسانی تۆپی پێی ئیسپانیا نەبینیوە، وەک ئەوەبوو کە بەیەکەوە رێککەوتبن
  • هەڕەشە و سوکایەتیمان لێکرا وەک ئەوەی تۆپی پێ مان کوشتبێت بەڵام ئێمە ویستمان رزگاری بکەین
  • هەموومان قسەمان کرد لە کۆبوونەوەکانی سوپەرلیگ، یەک یانەی ئینلگیزی بڕوای تەواوی نەبوو پاشان ئەوە بووە هۆکاری ژەهراوی کردنی مێشكی ئەوانی دیکەش بەڵام پێتان ناڵێم کێ بوو
  • بەشێک لە سەرۆکەکان بۆ پارە نەهاتبوون بەڵکو بۆ لەبەر خۆشەویستییان بۆ تۆپی پێ
  • کێشەم لەگەڵ پاریس سان جێرمان نیە و من لەگەڵ هەمووان هاوڕێم، خۆشیان ئەوە دەزانن
  • فیفا و یوفا رێگەیان نەدا وەک پێویست پڕۆژەکە روون بکەینەوە و راست نەبوون لەگەڵ خەڵکدا
  • یوڤێنتۆس نەڕۆیشتووە و هێشتا لەگەڵ ئێمە و بارسێلۆنا ماوە
  • سوپەرلیگ لە ئێستادا راگیراوە بەڵام کۆتایی نەهاتووە
  • ئەم پڕۆژەیەش سەرنەگرێت، پڕۆژەی دیکەمان دەبێت
  • من بەجێ نەهێڵدراوم و زۆر کەس پەیوەندییان پێوەکردووم  و پشتگیریم دەکەن
  • مانەوەی رامۆس بەندە بە بارودۆخی دارایی یانەکە
  • پارەمان نیە بۆ هێنانی یاریزانی گەورە بەڵام نازانم ئێمباپێ دێت یاخود نا
  • هیچ یانەیەک هێشتا بەفەرمی نەرۆیشتووە چونکە دەبێت سزای رۆیشتنییان بدەن!

بابەتی زیاتر

Back to top button