ئیسپانیاگرنگترین

زیدان: باشترین شت کە لەم وەرزەدا روویدابێت ئەوەبوو کۆتایی هات

یاریگا-زینەدین زیدان دڵخۆشە بە کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی پاش ئاستە کارەساتبارەکەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا کە تا کۆتا یاری هەر بەو جۆرە مایەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەدرید بە ئاستێکی زۆر خراپ و بە ئەنجامی ٠-٢ بەرامبەر بیتس شکستی خوارد کە هاوکات کۆتا هەفتەی خولی ئیسپانی بوو. زیدان دوای یارییەکە وتی “ئارەزووی بردنەوەمان دەکرد لە کۆتا یاری بەڵام نەمانتوانی، باشترین شتێک کە بەسەرمان هاتبێت ئەوەبوو وەرز کۆتایی هات. ئەنجامەکە دادپەروەرانەبوو، شایستەی دۆڕان بووین و وەرزێکی زۆر خراپمان بەڕێکرد بەڵام دەبێت سوودی لێببینن بۆ داهاتوو تاوەکو کەموکوڕییەکانمان چارەسەر بکەین”.

زیدان ئاشکراشی کرد چالاک دەبن لە بازاڕی گواستنەوەدا  وتی “ئێستا کاتی ئەوەیە سەرنج بخەینە سەر بازاڕی گواستنەوە و شێوەی تیمەکە بەگشتی باشتربکەین”.

یەکەم جارە لە پێنج ساڵی رابردوودا ریاڵ مەدرید وەرزێک بە بێ هیچ ناسناوێک بەکۆتا دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button