ئه‌وروپائیسپانیا

لویس سوارێز لە پێکانەکەی چاکبووەوە

یاریگا-
لویس سوارێز، گۆڵکاری ئوروگوایی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا دوای ماوەیەک دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکان، ئەمڕۆ گەڕایەوە و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردەوە.

ماڵپەری Cobe ئیسپانی ئاشکرای کردووە گۆڵکارەکەی رۆخێ بلانکۆس دوای ئەوەی بەهۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دور کەوتەوە، ئەمڕۆ دوای تێپەڕاندنی پێکانەکەی جارێکی دیکە بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی کردووە و چاوەڕێش دەکرێت بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات، هەرچەندە تاوەکو ئێستا دیێگۆ سیمیۆنێ راهێنەری یانەکە بریاری لەسەر بەشداری کردنی نەداوە.

سوارێز لەم وەرزە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 32 یاری کردووە و 19 گۆڵ و دوو ئاسیستی هەیە،

بابەتی زیاتر

Back to top button