ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا پشتی مەدرید بەرنادات و تا کۆتایی هاوبڕیار دەبن

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە  سوپەرلیگ نەکشێتەوە و لەگەڵ ریاڵ مەدرید هاوپەیمان بن تاوەکو بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، بۆچوونی بارسێلۆنا ئەوەیە سوپەرلیگ لە رووی وەرزشی و دارایی قازانجێکی زۆری دەبێت بۆ یانەکە و دەیانەوێت بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان بۆ رێکخستنی پاڵەوانیتییەکە.

جگە لەوەش، بڕیاری بەشداریکردن لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی بۆردی یانەکەوە دراوە و تەنها بۆ بڕیاری ئەو بۆردە دەتوانرێت هەڵبوەشێتەوە نەک سەرۆک یاخود یەک کەسایەتی.

کاردانەوەکانی سوپەرلیگ بەردەوامن و نوێترین  پێشهاتەکانیش دژی بەڕێوەچوونی ئەو خولەن، بە تایبەت دوای کشانەوەی فەرمی مانچێستەر سیتی و ئەگەری کشانەوەی یانە ئینگلیزییەکانی دیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button