چامپیۆنزلیگ

یانەکانی چوارگۆشەی زێڕین دوورناخرێنەوە

یاریگا-ئەو یانانەی گەیشتوونەتە چوارگۆشەی زێڕینی خولی پاڵەوانەکان و خولی ئەورووپا و بەشدارن لە سوپەرلیگ، لەم وەرزەدا دوورناخرێنەوە.

رۆژنامەی مارکا دەڵێت سەرەڕای هەڕەشەکانی یوفا بەڵام یانەکان دوورناخرێنەوە و ئەم وەرزە بەکۆتا دەهێنن، هەر بڕیارێک بدرێت بۆ وەرزی داهاتووە نەک ئەمساڵ.

لە کۆی هەشت یانەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆلیگ، پێنج یانەیان بەشدارن لە خولی سوپەری ئەورووپا، ئەوانیش بریتین لە ریاڵ مەدرید، چێڵسی، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و ئارسناڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button