ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

سەرۆکی فەرەنسا هەڵوێستی خۆی لەسەر خولی سوپەری ئەوروپا ئاشکرا دەکات

یاریگا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا سوپاسی هەڵوێستی یانەکانی وڵاتەکەی دەکات، بەرامبەر دژایەتی کردنیان لەسەر رێکخستنی خولی سوپەری ئەوروپا.

تاوەکو دێت کاردانەوەکانی بەرامبەر دژایەتی کردنی لە کردنەوەی خولی سوپەری ئەوروپا زیاتر دەبێت و کاردانەوەکانی گەیشتووەتە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و سەرۆکی فەرەنساش لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی مۆنتی کارلۆی وڵاتەکەی گووتی ” سوپاسی هەڵوێستی یانەکانی وڵاتەکەمان دەکەم بەرامبەر نارەزایەتیان لەسەر کردنەوەی خولی سوپەری ئەوروپی، چونکە دڵنیام ئەم خولە هیچ سوودێکی نابێت ”.

بەشێک لە یانەکانی فەرەنسا دژایەتی خۆیان بۆ کردنەوەی خولی سوپەری ئەوروپا پیشانداوە، بەڵام دەگوترێت تاوەکو ئێستا یانەی پاریس سانجێرمان بە روونی هیچ هەڵوێستێکی نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button