ئه‌وروپا

12 یانە ڕەزامەندیان داوە بۆ بەشداریكردن لە خولی سوپەری ئەوروپی

یاریگا- 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ناوی ئەو یانانەیان ئاشكراكرد كە ڕەزامەندیان دەربڕیوە بۆ بەشداریكردن لە خولی سوپەری ئەوروپی .

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەداوە هەریەك لە یانەكانی ( مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپول و مانچێستەر سیتی و ئەرسیناڵ  و چێڵسی و تۆتنهام  و ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و ئەتلەتیكۆ مەدرید و ئینتەر میلان  و ئەی سی میلان و یوڤێنتوس) ڕەزامەندیان داوە بۆ بەشداریكردن لە دروستكردنی خولی سوپەری ئەوروپی.

شایەنی باسە بیرۆكەی دروستكردنی سوپەری ئەوروپی لەلایەن فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدریدەوە بووە.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمشەو یاخود سبەینێ بە فەرمی ئەو پاڵەوانیەتیە ڕابگەیەندڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button