ئینگلتەرا

پۆگبا: برونۆ فێرناندێس هەموو شتێک دەتوانێت جگە لە یەک شت!

یاریگا- پۆڵ بۆگبا پەسنێکی زۆری برونۆ فێرناندێسی هاوتیمی دەکات و هاوکات لەپاڵ ئەوەشدا ڕەخنەی لە لایەنێکی ناوەڕاستکارە پورتوگالییەکە هەیە.

پۆگبا کە لێدوانی بۆ MUTV داوە، لەبارەی فێرناندێسەوه دەڵێت: “من چێژ دەبینم لە یاریکردن لەگەڵ برونۆ. ئەو یاریزانێکە کەسێکە کە لە لە یارییەکە تێدەگات و لەو جووڵەیەش تێدەگات کە بتوانێت پاسێکی جوانت بداتێ، هەروەها دەتوانێت گۆڵیش تۆمار بکات. ئەو له هەموو شوێنێکی یاریگادا هەیە. بە ڕاستی توانای هەموو شتێکی هەیە… جگە لە بەرگری کردن!”

برونۆ لەوەتەی لە گواستنەوەکانی زستانەوە ڕووی کردۆتەوە مانچستەر یونایتد، کاریگەریەکی زۆری بەسەر یانەکەوە هەیە و تەنها لە خولی ئینگلیزی توانیویەتی 16 گۆڵ تۆمار بکات و 11 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دورست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button