ئه‌وروپائینگڵته‌را

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی لیڤەرپوول

یاریگا
ڤیرجیل ڤان دایک، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوای ماوەیەک دوور کەوتنەوە بەهۆی پێکان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

هەژماری فەرمی یانەی لیڤەرپوول لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر چەند دیمەنێکی ئەمڕۆ بەرگریکاری هۆڵەندی یانەکەیانی بڵاوکردووەتەوە و لەو دیمەنانەدا بەدیار دەکەوێت کە ئەو یاریزانە راهێنانە سەرەتاییەکانی دەست پێکردووەتەوە و بە تۆپەوەش راهێنانی کردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە ماوەیەکی دیکە بگەڕێتەوە یاریگاکان، هەرچەندە پێشتر بڵاوکراوەتەوە کە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت یاری بکاتەوە.

ڤان دایک لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن تووشی پێکان بوو و لەو کاتەوە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردووە و یانەکەشی تووشی ئەنجامی چاوەڕواننەکراو بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button