ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ لیڤەرپوول بۆ یارییەکەی مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەک لەدەستدەدات

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری سویدی بەهۆی پێکان بەشداریی کلاسیکۆی ئینگلتەرا ناکات.

ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی سکای سپۆررتس رایگەیاند، رانی ئالێکساندەر ئیزاک تووشی پێکانێکی سوک بووە و هێرشبەرە سویدییەکە بەهۆی ئەو پێکانە بەشداریی یارییەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ناکات.

راهێنەرە هۆڵەندییەکە نیگەرانی خۆی لە پێکانەکەی ئیزاک لەو کاتە هەستیارە دەربڕیووە، چونکە محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕیش بەهۆی پێکان ئامادە نابێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی ئایاری 2026، کاتژمێر 17:30 بەکاتی هەولێر، مانچێستەر یونایتد لە یارییەکانی گەڕی 35ـی پرێمەرلیگ لە ئۆڵدترافۆرد میوانداری لیڤەرپوول دەکات.

Back to top button