ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

داواکاریی ئەگوێرۆ لە یانه خوازیارەکانی

یاریگا- سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی ئاستی داواکارییە ماددیەکانی خۆی دیاری کرد بۆ ئەو یانانەی  نیازیان لە گواستنەوەی هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی کە زە سەنی ئینگلیزیش بڵاوی کردۆتەوە، بریکاری گۆڵکارە مێژووییەکەی مان سیتی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە یوڤێنتوسی ڕاگەیاندووە داواکاریی ئەگوێرۆ بریتیه لە 200 هەزار پاوەند وەک مووچەی هەفتانە.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە کە هەمان داواکاریی بۆ یانەکانی وەک پاریس و چێڵسی و بارسێلۆناش هەروایە.

ئەگوێرۆ کە ئێستالەگەڵ مان سیتی بڕی مووچەی هەفانەکەی لەنێوان 230-260 هەزار یۆرۆ دەبێت، کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت و یانەکەشی پێشوەختە ڕۆشتنی ڕاگەیاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button