ئه‌وروپا

یایا تۆرێ: پەیامی لێبوردنم نارد بۆ گواردیۆلا بەڵام وەڵامی نەبوو

یاریگا- 

لەسەر لێدوانەکانی پێشووی یایا تۆرێ پەیامێك بۆ گواردیۆلا دەنوسێت و داوای لێبوردنی لێ دەکات و دەیەوێت پەیوەندیەکانی لەگەڵیدا باش بکات، بەڵام پێپ هیچ وەڵامێکی نابێت.

لە دواین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ سایتی ئەتلەتیکس یایا تۆرێی ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و مان سیتی و کۆتدیڤوار چەندین نهێنی گرنگ باس دەکات، لە ساڵێ 2018 دا لە چاوپێکەوتنێکی فرانس فوتبۆڵدا یایا تۆرێ گواردیۆلای بەوە تاوانبارکرد کە دژی یاریزانە رەشپێستەکانە و چەند لێدوانێکی تریشی دابوو.

نزیکەی ساڵێک بەر لە ئێستا یایا تۆرێ دەیەوێت داوای لێبوردن لە گواردیۆلا بکات و بە نامە پەیوەندی پێوەدەکات و هەوڵدەدات بیبینێت بەڵام راهێنەرەکەی مان سیتی پشتگوێی دەخات، یایا تۆرێ دەڵێت: کاتێک کارێکی هەڵە دەکەیت یان کەسێک بەناوی تۆوە هەڵە دەکات دەبێت داوای لێبوردن بکەیت، بۆیە من  داوای لێبوردنم کرد.

نەک تەنها گواردیۆلا بەڵکو خەلدون موبارەک و ئیدارەی مان سیتی لەدوای لێدوانەکانی یایا تۆرێ وە لە 2018 دا پەیوەندیان لەگەڵ بڕیوە.

دوای ئەوەی لە کۆتایی وەرزی 2017-2018 یایا تۆرێ مانچستەر سیتی جێهێشت لەوچاوپێکەوتنەی فرانس فوتبۆڵدا قسەکانی لەسەر گواردیۆلا کردبوو، پاش ماوەیەک گواردیۆلا وەڵامی دایەوەو وتی : دورە لەراستیەوەو خۆشی دەزانێت.

کێشەی گواردیۆلا و یایا تۆرێ دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی دانانی گواردیۆلا بە راهێنەری بارسیلۆنا، لەیەکەم کاریدا گواردیۆلا سێرجیۆ بۆسکێتسی کردە سەرەکی کە لە تیپی لاوانەوە بانگهێشتی کردبوو، یایا تۆرێی کردە یەدەگ، پاش ساڵێک تۆرێ بارسیلۆنای جێهێشت بۆ مان سیتی ، دواتر کە گواردیۆلا چوە مان سیتی بە هەمان شێوەی یایا تۆرێی کردە یەدەگ تا بۆندەکەی تەواوبوو، زۆر بە کەمی یاری پێ دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button