چامپیۆنزلیگ

هەموو دۆڕاندنێك شكست نیە!

یاریگا- 

ئەنجامەکانی هەر راهێنەرێک بەپێی توانای تیپەکەی هەڵدەسەنگێنرێت، کەس بە راهێنەری قادش ناڵێت بۆ لالیگات نەبردەوە؟ بەڵام بە زێدان و سیمیۆنی و کومان دەوترێت، یان ئەم چوار راهێنەرەی لە پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگن، لەکاتی بردنەوە یان شکستدا یەک حسابیان نیە.

پاریس – مان سیتی

دۆڕاندنی گواردیۆلا وەکو دۆڕاندنی پۆچەتینۆ نیە، بۆ ؟
گواردیۆلا ماوەی ٥ ساڵە لە مان سیتی یەو تیپەکەی بە دڵی خۆی دروستکردوەو بچوکترین کێشەی نیە و هەموو پشتگیریەکی بۆ کراوە تا نازناوە گەورەکە ببات، یاری پاریس یەکەم یاری قورسی ئەم وەرزەیەتی لە ئەوروپا!

لە بەرامبەردا پۆچەتینۆ لە مانگی یەکدا تازە چۆتە پاریس و دوو تیپی بەهێزی تری بڕیوەو هێشتا لەسەرەتای پرۆژەکەیدایە بۆیە کاتی پێ دەدرێت.
لێرەدا تێدەگەیت کە شکست ئەم دوو ڕاهێنەرە جیاوازە، لەوانەیە بۆ پاریس زۆر قورسبێت کە ساڵێ پێشوو لە یاری کۆتایی بون، بەڵام هەرگیز نابێتە شکستێکی گەورە بۆ پۆچەتینۆ.

چێڵسی – ریاڵ مەدرید

تۆماس تۆخل لە کۆتایی مانگی یەکدا هاتۆتە چێڵسی و ئەو تیپەی گەیاندۆتە یاری پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ، هەرگیز دۆڕاندنی لەوکاتەدا شکست و کێشەنیە، لە بەرامبەردا بۆ یانەیرکی گەورەی وەکو ریاڵ مەدرید هەردەم نازناوی ئەوروپا بۆتە سەنگی مەحەک.
بۆ تیپێکی تازەدروستبوی وەکو ئەم چێڵسیە لە هەنگاوی یەکەمدا یاری پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ خراپ نیە، بەڵام بۆ ریاڵ مەدرید و زیدان هیچ گرنگ نیە کە گەیشتونەتە ئێرە و ئەگەر نەگەنە پێش کۆتایی شکستە، راستە ریاڵ مەدرید یاریزانی دابڕاوی زۆرە، بەڵام هەردەم ناوی یانەکە خەڵك  چاوەڕێی یاری بەهێزی لێ دەکات، بۆ ئەمان یان نازناو یان شکست.

دۆڕاندن لەم چوار یانەیە جیاوازبوو، بۆ گواردیۆلا زۆر کێشەیەکی گەورەیە، بۆ زیدان دەتوانین بە شکست ناوی بێنین، بۆ پۆچەتینۆو تۆخل زیاتر وەکو هەنگاوی بەرەو پێش چونە نەک شکست.

بابەتی زیاتر

Back to top button