ئینگلتەرا

هەفتەی داهاتوو ماوریزیۆ ساری لەگەڵ یانەیەکی پریمەرلیگ کۆ دەبێتەوە

یاریگا- ڕاپۆرتەکان لە ئیتاڵیاوە باس لەوە دەکەن ماوریزیۆ ساری نزیکە لە ڕێککەوتن لەگەڵ یانەیەکی خولی ئینگلیزی بۆ گرتنه دەستی پۆستی ڕاهێنەرایەتیکردن جارێکیتر لەو خولە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لاکازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، یانەی تۆتنهام کە پێشتر و لە ساڵی 2018 خواستیان هەبوو لە دەستنیشانکردنی ساری وەک ڕاهێنەر پێش ئەوەی چێڵسی هەڵبژێرێت، لە ئێستادا جارێکیتر پاڵێوراوی سەرەکییانە لە باری دوورخستنەوەی جۆزێ مۆرینهۆ.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پێ دەچێت بۆ ئەو مەبەستە بەرپرسانی سپێرس و ڕاهێنەرەکەی پێشووی یوڤێنتوس هەفتەی داهاتوو له لەندەن کۆببنەوه.

ساری پاش ئەوەی نەیتوانی لەگەڵ بلووز سەرکەوتوو بێت، گەڕایەوە خولی ئیتاڵی و لەگەڵ یوڤی کاری کرد، بەڵام وا کەمتر لە ساڵێکە دەرکراوه و لە ئێستادا نزیکترین یانە لێیەوه تۆتنهامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button