ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگ

جادووەکەی هالاند لەژێر پرسیاردایە

یاریگا-ئێرلینگ هالاند و گۆڵەکانی لەژێر پرسیاردان پاش تێپەڕبوونی حەوت یاری بە بێ هیچ گۆڵێک.

ئاستە بەرزەکەی ئەو یاریزانە لەم دواییەدا وایکرد، دۆرتموند داوای ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ بکات بۆ دەستبەرداربوونی، بەڵام لەگەڵ دەستپێکی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا لە مانگی رابردوودا، ئەو یاریزانە هەمان ئاست پێشکەش ناکات.

لە قۆناغەکانی پێشوودا، بووە خێراترین یاریزان بتوانێت لەو تەمەنەدا ٢٠ گۆڵ لە خولی پاڵەوانەکان تۆماربکات بەڵام هالاند نەیتوانی لە یاری بەرامبەر مان سیتی گۆڵ تۆماربکات، پێش ئەوەش پێش ئەوەش بەرامبەر شتوتگارت و فرانکفورت بەهەمان شێوە. لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانیش بەشداری لە سێ یاری نەرویج کرد بەرامبەر جیبراڵتار، تورکیا و مۆنتینیگرۆ لە هیچ کامێکیاندا گۆڵی تۆمارنەکرد. ئەمەش جادووەکەی ئەو یاریزانەی  خستووەتە ژێر گومانەوە بۆ ئەو یانانەی ئامادەن بڕە پارەیەکی خەیاڵی بدەن بۆ بەدەستهێنانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button