ئەرشیڤ

پێرێز چۆن بوەوە بە سەرۆک؟

یاریگا- 

یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند بەهۆی ئەوەی هیچ کاندیدێک خۆی نەپاڵاوت بۆ کێبڕکێی سەرۆکایەتی ریاڵ مەدرید، جارێکیتر فلۆرینتینۆ پێرێز بە سەرۆکی ریاڵ مەدرید هەڵبژڕدرایەوە تا ٢٠٢٥.

پێرێزی تەمەن ٧٤ ساڵ بۆ جارێ چوارەم لەسەر یەك و بۆ جاری سێیەم بەبێ رکابەر بوەوە بە سەرۆک، پێشتر لە ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٦ سەرۆکی یانەی مەلەکی بوو، دواتر لە ٢٠٠٩ وە بوەوە بە سەرۆک و بەردەوامە.

بۆ هەڵبژاردن نەکرا؟

لە ١-٤ بۆردی سەرۆکایەتی ریاڵ مەدرید رایگەیاند کە دەرگای خۆپاڵاوتن کراوەتەوە لە ٣-٤ تا ١٢-٤ هەرکەسێک دەیەوێت خۆی کاندید بکات بۆ هەڵبژاردن بەڵام بە ٢ مەرج.

مەرجی یەکەم ئەوەیە دەبێت ئەندامی یانەی ریاڵ مەدریدبيت لە ماوەی ٢٠ ساڵێ رابردودا، هەروەها پشتگیری دارایی بانکێکی هەبێت بە رێژەی ٪١٥ ی داهاتی ساڵانەی یانەکە، هیچ کەسێک نیە ئەم دوو مەرجەی تیابێت بۆیە لە ١٢-٤ دەرگای خۆ کاندید کردن کۆتایی هات و هیچ کەسێک نەبوو کێبڕکێی پێرێز بکات.

ئەم یاسایە بۆ هەیە؟

لە ساڵی ٢٠١٢ دا بۆردی بەڕێوەبردن ئەم مەرجانەیان زیاد کرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەکەو لەو کاتەوە، لە ٢٠١٣ و ٢٠١٧ و ٢٠٢١ هەڵبژاردن نەکراوەو کەس نەبوە ئەو مەرجە قورسانەی تیابێت.

لەوکاتەوەی پێرێز بۆ جاری دوەم لە ٢٠٠٩ ەوە بۆتەوە سەرۆکی ریاڵ مەدرید، یانەکە ٣ نازناوی لالیگا و ٤ نازناوی چامپیۆنس لیگیان بردوەو ئەم وەرزەش بۆ هەردوو نازناوەکە دەجەنگن.

ئەگەر هەردەوو سەرۆکایەتیەکەی پێرێز سەیربکەین ٥ چامپیۆنس لیگ و ٥ لالیگای بەدەستهێناوە، بە کۆی گشتی ٢٦ نازناوی وەکو سەرۆکی یانەکە هەیە

بابەتی زیاتر

Back to top button