ئیسپانیا

لیژنەی ناوبژیوانی ئیسپانیا هاتە دەنگ لەسەر ڕووداوە پڕ مشتومڕەکەی (لێدانی سزا)ی کلاسیکۆ

یاریگا- لە کۆتاییدا دەستەی هونەری لە لیژنەی ناوبژیوانی ئیسپانیا بێدەنگی شکاند لە هەمبەر ئەو مشتومڕە زۆرەی له دوای یاریی کلاسیکۆ دروست بووە بەتایبەت حاڵەتەکەی خولەکەکانی 80ی یارییەکە لەنێوان فێرلاند مێندی و مارتن برایسوەیت.

چ لە کاتی یارییەکە و دوای یارییەکەش، کەتەلۆنییەکان لەسەر ئاستی یاریزانان و ڕاهێنەرەکەشیان، ڕەخنەی زەق و توندیان لە بڕیارەکانی جیڵ مانزانۆی ناوبژیوان گرت بەوەی ئەو ڕووداوەی بە لێدانی سزا بۆ هەژمار نەکردوون و کاتی زیادکراویشی بەگوێرەی پێویست نەبووە.

ڕادیۆی کادێنا سێری لە هەواڵێکیدا باری سەرنجی لیژنەی ناوژیوانی ئیسپانیای بڵاو کردەوە کە تێیدا لیژنەکە پاڵپشتی خۆی بۆ تەواوی بڕایارەکانی مانزانۆ دەربڕیوە و دیارترینیشیان بڕیاری هەژمارنەکردنی لێدانی سزا بۆ بارسێلۆنا و ڕایانگەیاندووە کە بەرکەوتنەکەی بەرگریکارەکەی ڕیاڵ بە هێرشبەرەکەی بارسا، لێدانی سزا نەبووه.

شاهانەکان 2-1 یاییەکەیان بردەوە و لە ئێستادا بە 66 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی لالیگایان گرتووە. خاڵێک کەمتر لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدی پێشەنگ و، زیاتر لە بلاوگرانای ڕکابەری مێووییان.

بابەتی زیاتر

Back to top button