ئه‌وروپائیسپانیا

گومان لە بەشداری کردنی ڤالڤێردی بەرامبەر لیڤەرپوول دەکرێت

یاریگا
فێدریکۆ ڤالڤێردی، ناوەڕاستکاری ئۆروگوایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی بووە، ئەستەمە بۆ یاری بەرامبەر لیڤەرپوول ئامادەبێت.

ماڵپەری وەرزشی گۆڵی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، ناوەڕاستکارەکەی مێرنگی بەهۆی ئەو پێکانەی لە قاچیدا تووشی بووە، ئەستەمە بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر لیڤەرپول لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات، هەرچەندە تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی داهاتووی یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام گومان لە بەشداری کردنی دەکرێت.

لەلایەکی دیکە ماڵپەری کۆپێ ئیسپانی زانیاری دڵخۆشکەر باس دەکات و بڵاویکردووە کە ڤالڤێردی هیچ کێشەیەکی نیە و بۆ یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button